سبەینێ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و پارەی پێویست ئامادەكراوە.
عومەر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە سلێمانی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و پارەی پێویست ئامادەكراوە.
وتیشی، “لیستەكانیان لەلایەن پەروەردەوە ئامادەكراوە وردبینی تێداكراوە و لە بانكەوە پارەكە دەدرێتە خوێندنگەكان و بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا دابەشدەكرێت”.