دارایى عێراق سەبارەت بە مووچە دوو داواکارى هەیە

پەرلەمانتارێکى کورد رایدەگەیەنێت، وەزارەتى دارایى عێراق دەربارەى مووچە دوو داواکارى ئاراستەى هەرێم کردووە.

سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک، دوو داواکاری بە رەسمى ئاراستەی حکومەتی هەرێم کردووە.

وتیشى، “داوای زانیاریی فەرمانبەرانی بۆ توطينی مووچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کردووە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە”.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتیشیدەکاتەوە، پابەندییەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی مووچەیە بۆ ساڵی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوێک: لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندندا کرا

رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایدەگەیەنێت، “لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێردا جارێکی دیکە جیاکاری لە نێوان…
Total
0
Share