لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای پەرلەمانتارێکی رەتکردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی داوایەکی یاسایی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەبارەت بە ناردنی 618 ملیار دینارەکە رەتکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دادبینیکردنی داوایەکی یاسایی کرد کە لەلایەن مستەفا ساڵح سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکرابوو.


لە داوای ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هاتبوو، کە بڕیاری بڕیارى ناردنى دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دینار بەشێوەى قیست بە شێوەیەک 618 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک بە نایاسایی لەقەڵەم بدات.


دادگاکە داواکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، داواکە سیفەتی یاسایی نییە.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: دواخستنی هەڵبژاردن لە دەستی کۆمسیۆندایە نەک لایەنە سیاسییەکا

بابەتی دواتر

دارایی عێراق: مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم رەوانەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share