لە چەند ناوچەیەكی ئەم پارێزگایە سبەینێ كرایە پشوو

لە پارێزگای نەینەوا، بەهۆی جەژنی خاچی تایبەت بە مەسیحییەكان سبەینێی لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە كرایە پشوو.

بەپێی ڕاگەیەندراێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای نەینەوا تێیدا هاتووە، نەجم جەبوری پارێزگاری نەینەوا بڕیاریداوە سبەینێ لەسەرجەم ئەو ناوچە و گوندانەی سنووری پارێزگاكە بكرێنە پشوو بەبۆنەی جەژنی خاچەوە كە تایبەتە بە مەسیحییەكان.

جەژنی خاچ، یەكێكە لە جەژنە میللییە گرنگەكانی مەسیحییەكان كە ساڵانە لە عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە یادەكە دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەتی یاسا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. عارف حەمامی، سەركردە…
Total
0
Share