وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 800 كاندید ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 800 كاندید كە مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكەدا هەیە.
وتیشی، “هۆبەی كاروباری كاندیدان لەئێستادا كار لەسەر وردبینیی زانیارییەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات، دواتریش رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە شیاویی كاندیدەكان”.
بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، لەو چوارچێوەیەدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی.