پڕۆژەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ بە بەهای 335 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

کارەبای سلێمانی لە چەمچەماڵ بە بەهای 335 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ پڕۆژەیەکی کارەبا بە بەهای 335 ملیۆن و 981 هەزار و 500 دینار جێبەجێدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گونده‌كانی (گەڕاو، گوڵم، کەوە) له‌ ناحیەی ئاغجەلەر و بڕیارە لەماوەی 150 رۆژدا بە دوو قۆناغی سەرەکی جێبەجێدەکرێت.

ئامادەی بەوەشدا، پڕۆژەکە لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی کارەبا جێبەجێدەکرێت و دەکەوێتە سنووری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای چەمچەماڵ.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share