بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینیبوو، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكەی بەهاكەی بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share