کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات و بەشێکی لە رۆژانی جەژندا دەبێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت، “بارانێکی دیکەی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لە نێوان کۆتا رۆژەکانی رەمەزان و رۆژانی جەژندا دەبێت.”

بە گوێرەی قسەکانی شاڵاو هیدایەت، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە کە کۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزان دەبێت، گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دروستدەبێت و پێشبینی دەسپێکردنەوەی بارانبارین دەکرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی شێ لە هەوادا بەهۆی شەپۆلی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست.

کەشناسەکە دەشڵێت، بارانبارین لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوامی دەبێت و باراناوی دەبێت، ئەم سیستەمە بەتەواوی بەشێوازی ناسەقامگیری کەش دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشوهەوای عێراقیش، لە رۆژی یەکشەمەی داهاتووەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دروست دەبێت و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لەناوچەکە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک…
Total
0
Share