گەرمیان.. لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەک

قوتابخانەیەک لە گوندی شاوازیی سەر بە قەزای دەربەندیخان، هێرشیکرایەسەر و کەلوپەلەکانی بەتەواوی تێکدرا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش گومانی لە خوێندکارەکانی هەیە.

مامۆستا موختار، کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، ڕووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسکرد و وتی، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکراوەتە سەر قوتابخانەکەمان و کەلوپەل و کەرەستەکانی قوتابخانەکە بەتەواوی تێکدراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانی نزیکەی 12 ملیۆن دینار بەر قوتابخانەکە کەوتووە و “گومانیشمان لە خوێنکارەکانی خۆمان هەیە لە قۆناغەکانی 7، 8 و 9ی بنەڕەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی و فراكسیۆنەكەیان لەسەر دواخستنی پەرلەمان ڕێككەوتنیان كردبێت. عەبدولستار مەجید…
Total
0
Share