پاسپۆرتی سلێمانی: چیدی کار بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ناکەین

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان چیدی کار بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراق لەلایەن بەڕێوبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نیشنگەی بەغدادەوە و بە نوسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتیمان کراوە ، پێیان راگەیاندین کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەر یەک لە بەڵگەنامەکانی (رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی) عێراقی رابگیرێت بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت پاڵپشت بە بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ( کارتی نیشتمانی) وەک بەڵگەیەکی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی مامەڵەی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمارکراون

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لەسەر ئەركی پزیشكێك دەیان نەمام دەڕوێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share