نرخی ئەمپێڕێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دیاریکرا

لە سلێمانی بەشێک لە مۆلیدە ئەهلییەکان کەوتوونەتەوەکار و بەشێکی دیکەیان بڕیارە لەمڕۆوە دەست بە کارکردن بکەنەوە، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەڵێت، نرخی ئەمپێرێک بە 7 هەزار دینار دیاریکراوە.

فازڵ سەعید، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشێک لە مۆلیدە ئەهلییەکان پێویستیان بە سیانەکردن و دابینکردنی گازە، لەمڕۆ و سبەی دەکەونەوە کار و کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە بۆ 01:00ـی شەو دەبێت، پارشێوانیش کاتژمێر 4ـی بەرەبەیان بۆ 5 و نیو کاردەکەن.

لەبارەی نرخی هەر ئەمپێرێک، فازڵ سەعید وتی، پێشەکی 7 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگرن، ئەگەر زیاتر لە 15 رۆژ کار بە مۆلیدەکان کرا، تەنها ئەو بڕە پارەیە وەردەگیرێت، ئەگەر کەمتر لەو ماوەیە کار بە مۆلیدەکان کرا، ئەوا ئەو پارەیەی کە زیاددەبێت رادەستی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکرێت و لەوێ بڕیاری لەسەردەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ پێداچوونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆرەکانی کارەبا ئەنجامدا

بەشی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، چەند تیمێکی تایبەت هەڵمەتێکیان بۆ پێداچونەوە بە پێوەری زیرەکی سەر تۆڕەکانی…
Total
0
Share