ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی شوباتی 2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دابەشدەکرێت.

هەربەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ مووچەی توێژەکانی کەسوکاری شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان، خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ مانگی شوبات، دابەشدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە مانگی نیسانداین، بەڵام نازانرێت کەی مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت و سێ مووچەی کۆتایی ساڵی رابردووش دابەشنەکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتر دەگوترا مەسعود بارزانی دێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتیی شاندەكەی پارتی دەكات بۆ سلێمانی

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شاندی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە، نێچیرڤان بارزانی…
Total
0
Share