روونكردنەوەیەكی بەپەلە و پێویست لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوەیەكی چەند خاڵی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە و هاوكات هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە:

یەكەم: دوای دەركردنی یاسای قەدەغەكردنی زیادەڕۆیی ژمارە 3ی ساڵی 2018 كاری رێگریكردن و لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت بە تەنها ئەركی شارەوانیمان نەماوە، بەڵكو ئەركی لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییە و تەنها لەسەر فەرمانی سەرۆكی یەكەی كارگێڕی زیادەڕۆییەكە لادەبرێت.

خاڵی دووەم: چۆنییەتی بەكارهێنانی شۆستە و شەقامەكان و پاراستنی سیمای شار بەپێی ماددەی 28 بڕگەی 3 لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان ژمارە 6 ساڵی 1993هەمواركراو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی شارەوانیدایە و پێشتر ئەنجومەن بڕیاری لەم بابەتەدا داوە و لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر بڕیاری ئەنجومەن كاری لەسەر دەكەن و هەر بەكارهێنانێكی شۆستە و شەقامەكان رەزامەندیی یاسایی نەبێت ئەوا بە زیادەڕۆیی دادەنرێت و هەروەك خاڵی یەكەم مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

سێیەم: سەرۆكی شارەوانیمان هەموو رۆژێكی یەكشەممان و سێشەممان راستەوخۆ هاوڵاتییان دەبینێت بۆیە هەر هاوڵاتییەك داواكارییەكی هەیە كە پێویستی بە واژۆو لە دەسەڵاتی ئەودابێت دەتوانێت لەو رۆژانەدا سەردانی بەڕێزیان بكات و ئەوسا ئەگەر داواكارییەكە لەگەڵ یاسا و رێنماییەكاندا ناكۆك نەبێت ئەوا بۆتان جێبەجێدەكرێت و ئەگەریش ناكۆك بێت ئەوا بە روونكردنەوەی رەسمی وەڵامتان دەدرێتەوە.

چوارەم: ئەگەر هەر فەرمانبەرێكی شارەوانی لە هەر پلەیەكدا بێت داوای پارەی لێكردن ئەوا دەستبەجێ سەرۆكی شارەوانی یان بەشی كاروباری یاسایی شارەوانیمانی لێئاگاداربكەنەوە یاخود لە نزیكترین بنكەی پۆلیس سكالای لەسەر تۆماربكەن و دڵنیابن لەوەی دەست لە هیچ كەسێك ناپارێزرێت و هەر كەسێك بێت بە سزای خۆی دەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاشەكەوتی مووچە دراوەتەوە بە چەند مامۆستایەك؟
یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ چەند مامۆستایەك دەدات و بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش دەڵێت، “ئەو بڕە…
Total
0
Share