لە شاری كەركوك مامۆستایان واژوو بۆ گواستنەوەی مووچەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق كۆدەكەنەوە و داوادەكەن حكومەت و پەرلەمانی عێراق كار لەسەر داواكارییەكانیان بكەن.
ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، هاوشێوەی هەرێمی كوردستان مامۆستایانی كەركوك داوادەكەن مووچەكانیان بە بانكی بكرێت بە تایبەت كە لە كەركوك لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین هەن و پێیانووایە ئەم هەنگاوە جۆرێكە لە خەباتی مەدەنی بۆ داواكردنی مافەكانی خۆیان.
داواشیان كرد، حكومەت و لیژنەی پەیوەندار لە پەرلەمانی عێراق كار لەسەر داواكەیان بكەن و ئەو واژوویانەی كۆدەكرێتەوە كاریان لەسەر بكرێت و مووچەی مووچەخۆرانی كەركوك بە بانكی بكرێت و بخرێتە سەر حكومەتی عێراق.