ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی چەمسیرمۆی رۆژهەڵاتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، منداڵێك كەوتووەتە ناو ئاوی رووباری خابوورەوە و خنكا.
بەپێی زانیارییەكان، منداڵەكە تەمەنی پێنج ساڵە و تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی زاخۆ بەردەوامن لە لە گەڕان بە دوای تەرمەكەیدا.