شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی گومرگی ڕێککەوتوون

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر پێناسی گومرگی ڕێککەوتوون، ئەمەش بەو واتایەی هەموو سیستمی گومرگ لە عێراقدا یەکدەخرێت.

وتیشی، تاوەکو ئێستا بابەتی ئەسیکۆدا لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا ماوەتەوە، چونکە پێشتر هەرێمی کوردستان داوای لە عێراق کردبوو شەش مانگی وەک وادە پێبدرێت تاوەکو جێبەجێیبکات، هەروەها داواکرابوو کە هەرێمی کوردستان سیستمێکی ئەسیکۆدای تایبەت بە خۆی هەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئێستا دەکرێت، پابەندیی هەرێمی کوردستانە بە دەستوورەوە، چونکە ناکرێت لە وڵاتێکدا دوو سیستمی پێناسی گومرگی هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی گوهدار زێباری: تەندروستیی گوهدار لە ئاسایشی هەولێر زۆر ناجێگیرە و 4 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

بنەماڵەی گوهدار زێباری روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە نێودەوڵەتییەكان، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی…
Total
0
Share