بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی جەژنی قیامە و جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە مەسیحی، کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی، کلدانیی سریانی و ئاشوورییەکان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و ئارامیدا بەسەربەرن.

هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕ و پابەندیی هەمیشەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتە و ئاینزاکان دەکەمەوە، هەرێمی کوردستان لانکەی ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و هەوڵەکانمان بۆ هێشتنەوەی ئەو فرەڕەنگییە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share