ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاڵۆزییەکان کۆتاییهاتووە و سەرجەمیان ڕاگیراون.

لە ڕاگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 10/2/2021 لە کاتژمێر 10:30 لە بازگەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکە و کارمەندانی بازگەکە لێکتێنەگەیشتنێک ڕوویدا و لە ئەنجامدا بووە بە دەمەقاڵێ  و شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە چەقۆ لەلایەن پێشمەرگەکانەوە هێرش کراوەتەسەر چەند کارمەندێکی ئاسایشی بازگەکە و بریندار کراون، هەروەها عەریفی ئاسایش، شاخەوان ئەحمەد مەحمود کارمەندی بازگەکە گیانیلەدەستداوە و پێنجی دیکە بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،”بەهەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان هێنرا و لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە بۆ بەرقەرار بوونی یاسا و هەردوو لایەنی هۆکاری ڕووداوەکە بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share