هۆڵەندا.. چەند کەسێک لەناو یانەیەکدا بە بارمتەگیراون و پۆلیس چواردەوری ناوچەکەی داوە

پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند، کەسێک کە چەکدارە، چووەتە ناو یانەیەکەوە لە شارۆچکەی ئێدێی ناوەڕاستی هۆڵەندا و بە زەبری چەک و تەقەمەنی، چەند کەسێکی بەبارمتە گرتووە.

پۆلیسی هۆڵەندا لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەکرد سێ لە بارمتەکان لە شوێنەکە هاتوونەتەدەرەوە و ئازادکراون، بڵام دۆخەکە تائێستا نائارامە.

باس لەوەشکراوە، نازاندرێت بە دیاریکراوی چەند کەس بە بارمتە گیراون بەڵام وا بڕوادەکرێت چوار بۆ پێنج کەس بن سەرجەمیان.

دۆخێکی ئاڵۆزی ئەمنی لەناوچەکە دروستکراوە و نزیکەی 150 ماڵی چواردەوری ئەو باڵەخانەیەی یانەکەی تێدایە چۆڵکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share