کامانەن ئەو وڵاتانەی زووتر دەچنە ناو ساڵی نوێوە؟

لە زۆرینەی جیهاندا لەم کاتەدا، چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ چوونە ناو ساڵی نوێی 2024وە، بەڵام لە هەندێک ناوچە ئێستا لە ساڵی 2024دان، ئەوەش دەکەوێتە سەر ئەوەی لە کوێی گۆی زەوی دادەنیشیت.

خەڵکی لە جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن، کاتێک کاتژمێرەکە دەگاتە سەر 12:00ی رێک بە گوێرەی کاتەکانیان، کاتی وڵاتان جیاوازن ئەوەش وادەکات هەمووان بەیەکەوە نەچنە ناو ساڵی نوێوە.

یەکەم ناوچە کە چووە ناو ساڵی نوێوە دووگەیەکی بچووکە لە ئۆقیانووسی نزیک هێمن بەناوی کیریتیمەتی، بەناوی دوورگەی کرسیمسیشەوە ناسراوە کە چوار کاتژمێر لە پێش تایم زۆنی گرینویچەوەیە.

یەکەم دوورگە فەرمییەکانیش کە لە سنوری وڵاتدان، ناوچەکانی تۆنگا و سامۆوان و بەشێکن لە وڵاتی نیوزلاند، یەک کاتژمێر لەدوای کیریتیمەتییەوەن، دوای کاتژمێرێکی دیکەش لە نیوزیلاند چەندین بەشی رۆژهەڵاتی رووسیا دەچنە ناو ساڵی نوێی 2024وە.

دوای تێپەڕینی 14 کاتژمێر لە چوونە ناو ساڵی نوێی یەکەم دوورگە، بەڕیتانیا دەچێتە ساڵی نوێوە و دوای تێپەڕینی پێنج کاتژمریش، ئەمریکا دەچێتە ناو ساڵی نوێوە.

کۆتا شوێنیش، دوورگەی سامۆوا دەبێت لە ئەمریکا و دوای 24 کاتژمێری تەواو لە یەکەم ناوچە دەچێتە ناو ساڵی نوێوە.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە سودانی-یەوە دەربارەی هێرشەكەی سەر پیرمام

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی 10 هەزار خۆبەخشی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share