(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە بلباوی بردەوە و بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی سەرکەوت

بەرشلۆنە بەبردنەوەی یارییەکی دواخراوی هەفتەی دوو، گەڕایەوە سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دواخراوی هەفتەی دووی خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئەنجامدرا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد.

بلباو لە یاریگای سان مامێس میوانداری بەرشلۆنەی کرد و یاری نێوانیان بە بردنەوەی کەتەلۆنیەکان بە ئەنجامی (2-3) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم یانە باسکیەکە هێرشی ڕاستەوخۆ و خێرای کردەسەر گۆڵی تێر شتیگن و لە خولەکی سێ سەرکەوتووبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، گۆڵەکەش لەلایەن ئیناکی ویلیامزەوە تۆمارکرا.

لەدوای ئەم گۆڵە ئەستێرەکانی بلاوگرانا گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 14 پێدری گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکە و لە خولەکی 38 لیۆ مێسی گۆڵی دووەم و پێشەنگیان تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆلێک لە بەرژەوەندی بارسا کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی کومان هێرشەکانیان چڕتر کردەوە، لە خولەکی 62 لیۆ مێسی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشلۆنەی تۆمارکرد، لە کۆتا ساتەکانیشدا (خولەکی 90) ئیکەر مونیاین گۆڵی دووەمی بلباوی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە دەرفەتی تۆمارکردنی گۆڵی دیکە نەبوو و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات (2-3).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (31) خاڵ لە پلەی پێنجەمەوە گەڕایەوە سێیەمی ریزبەندی یانەکانی لالیگا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی دێربی مانچستەری بردەوە و گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە فاینەڵی کاراباو ڕوبەڕودەبنەوە

بابەتی دواتر

سانت ئیتیان 1-1 پاریس سانت جێرمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share