رێگایەکی گەرمیان بەهۆی بارانبارینەوە داخرا

رێگای پردی (گوندی تۆڤگە) سەر بە (ناحیەی مەیدان) بە هۆی بارانبارینەوە داخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە رێگای پردی (گوندی تۆڤگە) سەر بە (ناحیەی مەیدان) بە هۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆی لە سەر دروستبووە، و بەوهۆیەوە داخراوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان بەتایبەتی دەکەینەوە لەکاتی هاتوچۆ کردنیاندا رێگای ناحیەی( مەیدان) بەکارنەهێنن، چونکە رێگاکە لە نزیک گوندی تۆڤگە بە دیاریکراوی پردی تۆڤگە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە داڕماوە و مەترسی هەیە بۆ هاتوچۆکردن لەئێستادا، بۆیە رێگای سەرەکی (مەیدان- ژاڵـەناو)بەکاربهێنن.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “شۆفێرەکانی مەرزی پشتە کە بۆ قەزای کەلار و خواروتر دەڕۆن ڕێگای (ساڵح ئاغا – مەیدان) بەکاربهێنن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
Total
0
Share