ئەمریكا.. لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو كۆنگرێس و شەڕ دروستبوو

ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چوونە ناو باڵەخانە و هۆڵی کۆنگرێسی ئەمریكا و شەڕ و توندوتیژی لەنێوان پۆلیس و لایەنگرانی ترەمپ-دا دروستبوو، بۆ ڕێگریكردن لە ئاڵۆزبوونی زیاتر، پۆلیس باڵەخانەكەی داخست.

لای خۆیەوە نانسی پیلوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایكرد خۆپیشاندەران شوێنەكە بەجێبهێڵن و پۆلیس بە تەواوەتی دایبخات، بەڵام لایەینگرانی ترەمپ لە ئێستادا كۆنگرێس-یان كۆنترۆڵكردووە.

لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی لایەنگرانی ترەمپ و ئاڵۆزتربوونی دۆخەكەدا، شارەداری واشنتن قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 12 كاتژمێر ڕاگەیاند، بەڵام بەوپێیەی هێشتا بڕیارەكە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لایەنگرانی ترەمپ لەسەر شەقامەكانن و تا دێت زیاتر بڵاودەبنەوە، هۆكاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكەشیان، ئەوەیە كە قایل نین بە بوونی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا پێیانوایە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا كراوە و دەیانەوێت ترەمپ لە سەرۆكایەتیدا بمێنێتەوە.

لە ماوەی كاتژمێری ڕابردوودا و بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە، کۆنگرێس كۆبوونەوەكەی هەڵپەساردبوو، بەڵام كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەكە دەستپێكرایەوە كە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share