نمایشكردنی فیلمێك لەبەر دۆخی دارایی خەڵك دوادەخرێت

بڕیاربوو فیلمی کۆمیدی (خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا)، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت، بەڵام دواخرا.

کۆمپانیای سۆ پڕۆدەکشن-ی بەرهەمهێنەری فیلمەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستای خەڵک و بۆ ئەوەی گونجاوبێت لەگەڵ ژیان و هەستی خەڵک دا، بڕیاری دواخستنی نمایشی فیلمەکەمان دا.

دەشڵێت، لە داهاتوودا وادەی نمایشکردنی لە سینەماکاندا بڵاودەکەینەوە.

فیلمەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوف-ە، هەریەك لە هونەرمەندان مستەفا ئەحمەد، ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، سیروان جەمال، سروشت كامەران، شوان كەریم و رێشان حەمۆ و چەند ئەکتەرێکی دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن.

بابەتی پێشتر

پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ناجێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share