بایكۆتی دەوام بەشێك لە خوێندنگەكانیشی گرتەوە

بایكۆتكردنی دەوامی فەرمانگەكان درێژەی هەیە و ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خوێندنگەكانیشی گرتەوە.

بەهۆی دەستبەسەرداگرتن و دابەشنەكردنی مووچەكانیان لە دوێنێوە بایكۆتی دەوام لە ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دەستیپێكردەوە و ئەمڕۆش بەشێك لە خوێندنگەكانی گرتەوە.

دوێنی بایكۆتی دەوام لە فەرمانگەكانی (هاتوچۆی سلێمانی، تاقیگەی بیناسازیی سلێمانی، خانوبەرەی میریی سلێمانی، زانكۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا، دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی دیكە) راگەیەندرا.

سەرەڕای نزیكبوونەوەی مانگی ئازار لە كۆتاییەكەی، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووش دابەشنەکراوە و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت

بابەتی دواتر

دەستەی کەشناسی: بارانباینی ئەمساڵی بەغداد لە 10 ساڵ رابردوودا هاوشێوەی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share