وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو پۆست لە زانكۆیەك رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە رادەگەیەنێت و مەرجەكانیشی ئاشكرادەكات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا دوو پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم رادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆماربکرێت.

پۆستەکان:
1- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕى و دارایی.
2- راگری فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.

مەرجەکان:
– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتەكە روونیشیدەكاتەوە، ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

دەشڵێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

دواكاتیش بۆ وەرگرتنی سیڤی 16ی ئەم مانگەیە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

شەربەتی هەنار بۆ ماوەی چەند هەڵدەگیرێت ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share