ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كارێكی زۆر خراپە دەستیان بەسەر مووچەدا گرتووە و دابەشی ناكەن و دەشڵێت، “ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ لە حكومەتی عێراق بكەین بەو پێیەی پارە بۆ مووچەی مانگی شوبات نێردراوە و مووچە دابەشناكرێت”.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كارێكی زۆر خراپە دەستیان بەسەر مووچەدا گرتووە و دابەشی ناكەن و ناتوانین داوای مووچەی مانگی سێ لە حكومەتی عێراق بكەین.
راشیگەیاند، “پێویستە حكومەتی هەرێم وەفدێك رەوانەی بەغداد بكات و لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەكان دانوستان بكات و ناكرێت مووچەی مووچەخۆران بە بارمتە بگیرێت”.