لەو بەنزینخانانەی شاری کەرکوک کە بەنزینی موحەسەن و سوپەری حکومییان تێدا دابەشدەکرێت، دەستکرا بە پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی پارە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، لە کەرکوک لەو بەنزینخانانەی بەنزینی موحەسەن و سوپەری حکومییان تێدا دابەشدەکرێت دەستکرا بە پەیڕەوکردنی سیستمی وەرگرتنی پارە بە کارتی ئەلیکترۆنی لەبری پارەی کاش.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەشکرد، لەداهاتوودا لە وێستگەکانی بەنزینی نۆرماڵیش هەمان سیستم کاری پێدەکرێت و پێدانی پارەی کاش نامێنێت.