عێراق بوو بە ئەندام لە سندووقى بانکى ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە

عێراق لە سندووقى بانکى ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوە بوو بە ئەندام، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگی ئاوەدانکردنەوەیە هەروەکو سندووقى عێراقى بۆ گەشەپێدانی دەرەکى لە وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژەی پێدەکات.

سندووقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی لە وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق بوو بە ئەندامى بانکى ئەوروپى بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، دواى ئەوەى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیماننامەى بە ئەندامبوونى عێراقى لەو بانکە پەسەندکرد، دوای ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ و دانوستان و پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگە و پێداویستییە رەسمییەکان.

لە راگەیەندراوەکەی سندووقی عێراقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی لە وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، ئەو هەنگاوە کاریگەریی زۆری لەسەر پرۆژەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە دەبێت، چونکە ئەو بانکە رۆڵی لە پارەدارکردنی ئەو پرۆژانە و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و سەرجەم کەرتەکانی دیکەی عێراق دەبێت.

سندووقى بانکى ئەورووپا بۆ ئاوەدانکردنەوە، تایبەتە بە راوێژى بونیاتنانى ئابووریى بازاڕ و پاڵشتیى وەبەرهێنانى ئەو وڵاتانەى لەو سندووقە سوودمەند دەبن، بارەگاکەی لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قه‌یس خه‌زعه‌لی: دادگاى فیدراڵى سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات. قه‌یس خەزعەلى، ئه‌میندارى گشتیی…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی…
Total
0
Share