ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندان لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵی دادگەری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی پێویستی بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراو لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، لەكاتێكدا دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی دابەشبكردایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبوو ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە هەستی بەرپرسیارێتی هەبوایە كە لەم مانگی ڕەمەزاندا دەستی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكدا نەگرتایە كە تاكە سەرچاوەی ژیانی ئەو مووچەیە یە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵی دادگەری ئاشکرایکردووە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنداین لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە و هیوادارین هیچ لەمپەرو رێگریەک نەخریتە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەكە.
باسیلەوەشکرد، هەرجۆرە ئینكاریەک کە وەستان بێت لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵییدا هەرێمی كوردستان روووبەڕووی قەیرانی زیاتردەکاتەوە و دوورنییە چوارچێوە دەستووری و یاساییەکەی هەرێم لەدەست بدەین. .