كۆمسیۆن تۆماركردنی حزب و كەسایەتییەكان دەستپێدەكات

بڕیارە هەڵبژاردنەكە لە 6ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی شەممەوە دەرگاى خۆتۆمارکردن بۆ حزب و هاوپەیمانیەتییە سیاسییەکان و كەسایەتیە سەربەخۆكان دەکرێتەوە.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە 9ی ئەم مانگە دەرگاى خۆتۆمارکردن بۆ ئەو حیزب و هاوپەیمانێتییە سیاسیانە دەکرێتەوە کە بەشدارى هەڵبژاردنى ڕۆژى 6ی حوزەیرانی داهاتوو دەکەن.

ڕونیشیكردەوە، خۆتۆمارکردنەکە تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

دەربارەی تۆمارکردنى لیستى ناوى ئەو کەسانەش كە بەشێوەى سەربەخۆ بەشدارى دەکەن، کۆمیسیۆن دەڵێت، تۆمارکردنى ئەو کاندیدانە لە 9 تا 28ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت بەپێی ئەو وادەیەی لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانەوە دیاریكراوە.

هەڵبژاردنەکە بە یاسایەکى نوێ دەبێت و تیایدا عێراق بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەشكراوە، لەجیاتی دابەشكاریی پێشوو كە بەپێی پارێزگاكان بوو.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێرێك بە چوار جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لازیۆ 2-1 فیۆرنتینا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share