سێ كارگەی نوێی دروستكردنی دەرمان لە عێراق دەكرێنەوە

سێ كارگەی نوێی دروستكردنی دەرمان لە عێراق دەكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سێ بینای كۆنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق نۆژەندەكرێتەوە ودەكرێنە كارگەی دروستكردنی دەرمان.

محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازیی دەرمان لە عێراق، لە لێدوانێكدا لەبارەی ئەو سێ كارگەیەوە رایگەیاند، دروستكردنی كارگەكان لەسەر شێوازی ستانداردی جیهانی دەبن كە تایبەتن بە بوارەكانی مەرهەم، كرێم و شروب.

وتیشی، “سێ بینای كۆنی وەزارەتی تەندروستییان بۆ نۆژەندەكرێتەوە و باشترین تەكنەلۆژیای سەردەم لە بەرهەمهێنانی دەرمانەكاندا بەكاردەهێندرێن”.

باسی لەوەش كردووە، لە ماوەیەكی كەمیی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی دەست بە كارەكانی لەو بوارەدا دەكات و جەختیشیكردەوە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتەدایە بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە پیشەسازیی دەرمان لە عێراقدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
Total
0
Share