بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندەوە

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری مەغریبی هەژاند.

پەیمانگای جیۆفیزیای مەغریب بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە درەنگانی شەو روویداوە و لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوور هەستیپێکراوە.

بومەلەرزەکە ترسێکی زۆری لەناو هاوڵاتییانی ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە.

لە 8 ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بومەلەرزیەک بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری رێختەر ژمارەیەک شاری مەغریبی هەژاند و بەهۆیەوە دوو هەزار و 960 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوون، جگە لەو زیانە ماددەی گەورەیەی لە کارەساتەکە کەوتەوە.

 

بابەتی پێشتر

زەیتی زەیتون چەندێک تەندروستە بۆ خواردن؟

بابەتی دواتر

سودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2024 کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی ئەمریكا: لە شەش مانگدا داعش دەتوانێت هێرش بکاتە سەر بەرژوەندییەكانمان لە ئەفغانستان

جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا ڕەنگە بتوانێت هێرشبكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. ئاژانسی ڕۆیتەرز…
Total
0
Share