ئیتاڵیا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکدا سەپاند

ئیتاڵیا بەهۆی نەبوونی چاودێری بەسەر بڵاوکراوەکان لەڕووی ناوەڕۆکەوە بە بڕی دە ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی چینی تیکتۆکدا سەپاند.

دەزگای چاودێری وڵاتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رەنگە تۆڕەکە بە تایبەتی مەترسی لەسەر سەلامەتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دروست بکات و کۆنتڕۆڵەکانی کۆمپانیاکە لەسەر ئەو ناوەڕۆکە کە لەسەر پلاتفۆرمەکە بڵاودەکرێنەوە بەس نییە.

دەزگاکە رەخنەی لە ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک  گرتووە، چونکە لەبەرچاوگرتنی لاوازییە تایبەتەکانی هەرزەکاران بوونی نییە  بۆ نموونە سەختی جیاکردنەوەی واقیع و خەیاڵ و مەیلیان بۆ شوێنکەوتنی رەفتاری گرووپی.

وتەبێژی تیک تۆک لە لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، “تیک تۆک لەگەڵ ئەم بڕیارەدا نییە”.

ئەم سزایە ماوەیەکی کەم دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوێنێ رۆژی چوارشەممە دەنگی بە پڕۆژەیاسایەکدا کە داوا لە تۆڕەکە دەکات هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی چین بپچڕێنێت و تۆڕەکەی لە ناوخۆی ئەمریکا قەدەغەکرد.

 

بابەتی پێشتر

کەلار.. رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی کات لە مانگی رەمەزاندا بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
Total
0
Share