دوا جەنگی ترەمپ.. ئەمشەو لە واشنتن چی ڕودەدات؟

كۆشكی سپی

واشنتنی پایتەختی ئەمریكا ئەمشەو بە دۆخێكی پڕ لە نیگەرانی و ترسدا تێدەپەڕێت، هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆبوونەوەی كۆنگرێس بۆ ڕاستاندنی بردنەوەی جۆ بایدن-ی كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكەی تشرینی دووەمی ڕابردوو، لەگەڵ بانگێشتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆبوونەوەی ناڕەزایی لایەنگرانی، ئەمەش وایكردووە دەسەڵاتداران باری لەناكاو ڕابگەیەنن.

بڕیارە كۆنگرێسی ئەمریكا لە كاتێكی درەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم كۆببێتەوە لەپێناو ڕاستاندنی ئەنجامی دەنگدانی كۆمەڵەی هەڵبژاردن یان ئەوەی بە گەورە هەڵبژێردراوان ناودەبرێن و پێشتر بە زۆرینەی دەنگ بایدن-یان هەڵبژارد.

ئەمەش دوایین هەنگاوە بەر لە دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەڵبژێردراو لە 20ی ئەم مانگە.

ترەمپ بەر لە كۆبوونەوەكەی كۆنگرێس، كە بەشێوەیەكی تیرۆری دوایین هەلیەتی بۆ پارێزگاری لە پۆستەكەی، بۆ مانەوەی لە جێگاكەیدا بە دوو هەنگاو دەستپێشخەری كرد.

هەنگاوی یەكەم
لەم هەنگاوەدا داوای لە لایەنگرانی كرد بەشداری لەو خۆپیشاندانە ناڕەزاییە گەورەیەدا بكەن كە لە واشنتن-ی پایتەخت دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەچێت. ترەمپ لە تویتێكدا كە تیایدا داخوازییەكەی بۆ بەشداریكردن خستەڕوو داوایكرد دروشمی “دزی بوەستێنن” بەرزبكرێتەوە.

دەسەڵاتدارێتی ئەمریكا ترسی هەیە دۆخەكە لەم خۆپیشاندانەدا لە كۆنتڕۆڵی دەربچێت و كاری توندوتیژیی لێبكەوێتەوە، بەتایبەت دوای لێدوانی گروپە توندڕەوەكان دەربارەی نیازی بەشداریكردنیان.

بۆیە پایتەختەكەی ئەمریكا ڕێوشوێنێكی ئەمنی گەورەی لە ئەگەری هەر ڕوداوێكی لەناكاو گرتەبەر و، پنتاگۆن ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی لە واشنتن.

بە كردەیش نزیكەی 340یان لە نزیك وێستگەكانی میترۆ و كۆشكی سپی و كۆنگرێس بڵاوەپێكراون.

ئەوەی مەترسیداریی دۆخەكەی زیاتر كردووە ئەوەیە كە ترەمپ دوپاتیكردەوە وتەیەك لە بەردەم خۆپیشاندەراندا پێشكەش دەكات، كە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتربوونی نیگەرانییەكان.

هەنگاوی دووەم

هەنگاوی دووەم داواكاری ترەمپ-ە لە مایك پێنس-ی جێگری بۆ خستنەگەری هەوڵەكانی بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لەمیانەی كۆبوونەوەی كۆنگرێس-دا.

ترەمپ ئومێدی خۆی نیشاندا بەوەی پێنس “شتێك بكات” لە بەرژەوەندی هەڵمەتەكەی و وتی، “جێگری سەرۆك ڕێگەپێدراوە بۆ ڕەتكردنەوەی دەنگی ئەندامانی كۆمەڵەی هەڵبژاردن، كە بە دەستبەسەرداگرتن هەڵبژێردراون”.

تۆڕی (سی ئێن ئێن)ش بڵاویكردەوە پێنس بە ترەمپ-ی ڕاگەیاندووە دەتوانێت ڕێگری لە ڕاستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكات.

جێگری سەرۆك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نییە، سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی پیرانیش تا ڕادەیەكی زۆر تەنها ڕوكەشانەیە.

هەروەك ڕۆڵی پێنس لە ڕاستاندنیی فەرمی بردنەوەی بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنەكەی كۆنگرێس، بەهەمان شێوە تەشریفاتییە، كە بریتییە لە سەرپەرشتیكردنی جیاكردنەوەی دەنگەكانی كۆمەڵەی هەڵبژاردن.

دامەزرێنەرانی پێشینە و داڕێژەرانی دەستوری ئەمریكا دركیان بەوەكردووە كە جێگری سەرۆك گرنگییەكی كەسی گەورە دەدات بەوەی سەردەكەوێت، بۆیە ڕۆڵەكەیان بە تەشریفاتی و ڕەمزی هێشتووەتەوە، كە پێویستە زەرفەكانی هەر ویلایەتێك بكاتەوە و بە دەنگێكی روون ژمارەی ئەو دەنگانە ڕابگەیەنێت كە بۆ هەریەك لە دوو پاڵێوراوەكە دەچن.

نوێنەران هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی ترەمپ

ژمارەیەك لە نوێنەرانی پارتی كۆماری چوونە پاڵ ترەمپ لە هەوڵدا بۆ ڕێگری لە ڕاستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بەڵام هەوڵەكانی ئەوانیش هەلێكی وای لەبەردەمدا نییە، ئەوپەڕی ئەوەی بتوانن ئەنجامیبدەن دواخستنی ڕاستاندنی بردنەوەی بایدن-ە.

پێشتر هەوڵە یەك لەدوای یەكەكانی ترەمپ بۆ هەڵگەڕاندنەوەی ئەنجامی دەنگەكان شكستی هێنا.

بۆ نمونە 60 داوای یاسایی كە بەرزیكردەوە بۆ دادگاكان دەربارەی گومانكردن لە دروستی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، لەگەڵ داخوازی سەرلەنوێ جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ژمارەیەك لە ویلایەتەكاندا، شكستیان هێنا دوای ئەوەی سەرجەمیان هەمان ئەنجامیان دوپاتكردەوە: بردنەوەی بایدن.

سەرەڕای هەموو ئەوانە، تائێستا سەرۆكە كۆمارییەكە كە پاش دوو هەفتە ویلایەتەكەی كۆتایی دێت داننان بە شكستیدا لە بەرامبەر ڕكابەرە دیموكراتییەكەی ڕەتدەكاتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەڵبژاردنەكانیان لەڕێی ساختەكارییەوە “لێدزیووە”، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك لەو ڕوەوە پێشكەش بكات.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. تەقینەوەی ‘گولەتۆپ’ێك دوو قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. شۆفێرێك بە چوار جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێک…
Total
0
Share