سەرۆکی کۆریای باکوور پەردە لەسەر تانکێکی نوێ لادەدات و خۆی تاقیدەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور لە راپۆرتێکدا کە بڵاویکردەوە رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وڵاتەکەیان سەرپەرشتی نمایشکردنی تانکەکانی وڵاتەکەی کردووە و خۆی تاقیکردووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باکوور پشکنینی بۆ تیمی تانکەکان کردووە سواری جۆرێکی نوێی تانکی سەرەکی سوپا بووە و خۆی تانکەکەی لێخوڕیوە.

ئەو ئاژانسە دەشڵێت، “ئەم چالاکییە سەربازییە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تواناکانی شەڕی راستەقینەی تیمی تانکەکان و ئاشناکردنیانە بە شێوازەکانی کاری شەڕکردن لە ئەرکە تاکتیکییە جیاوازەکاندا”.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “تانکەکان بەخێرایی رێگەی خۆیان لە خراپترین بارودۆخی شەڕدا دەدۆزنەوە، لە هەمان کاتدا بە لێدانی بەهێز ئامانجەکانیان دەپێکن و بە توانایەکی بەهێزەوە دەچنە ناو هێڵەکانی بەرگرییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا دەكات، سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لەكەی دابنێت.…
Total
0
Share