ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایی قەدەغەکردنی تیکتۆکی لە ئەمریکا پەسەندکرد.
پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا 352 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەی بە بەڵێ لەسەر درا و 65 ئەندامیش دەنگی نەخێریان بەرزکردەوە،
دەنگدانەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر تیکتۆک لە شەڕێکی سیاسی بەردەوامدا لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە چینە دەتوانێت زانیاری هەستیاری بەکارهێنەران کۆبکاتەوە و ناوەڕۆکەکان لە رووی سیاسییەوە سانسۆر بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرپرسانی تیک تۆک چەندین جار رایانگەیاندووە داتای بەکارهێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی چین هاوبەشی نەکردووە و نایکات.