ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاویکردەوە، سبەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانیان، لە بەغداد کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، پرسەکانی وزە و ئاسایش و بەرگریی تاوتوێ دەکرێن لە کۆبوونەوەکەی بەغداد و بە ‘لوتکەی ئاسایش’ ناوی بردووە.