زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو کوڕی بەرپرسەی لە شاری کەرکوک کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ کوڕی بەرپرسێک لە شاری کەرکوک کوژرا، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەو بارەیەوە چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.
عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی زەوڕای ناوچەی 55ی شاری کەرکوک، کارمەندێکی پۆلیس لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارمەندەی پۆلیس لەکاتی بەرزکردنەوەی جۆزەی مۆلیدەی ماڵەکەی، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە فیشەکێک نراوە بە سەریەوە و کوژراوە.
لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەو کارمەندەی پۆلیس، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە، کەسێکیش کە گومانی بکوژی ئەو پۆلیسەی لێدەکرێت دەستگیرکراوە.
کوژراوەکە ناوی موعتەز عەبدولوەهابە و تەمەنی 25 ساڵە، کارمەندی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەلاحەدین بووە و هاوکات کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ بووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
Total
0
Share