پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی دام و دەزگاکان لە مانگی رەمەزان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.”
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە، کاتژمێرێک دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگاکان کەمدەکرێتەوە و نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران.