نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ فەرهاد بایز نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لە بازگەی چیمەن دەستگیرکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “فەرهاد بایز نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لەساتی تێپەڕبوونی بەبازگەی چیمەن، لەلایەن هێزەکانی بازگەکەوە دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا نازاندرێت ناوبراو لەکوێ دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە”.

دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک کە ژمارەیان 40 ماڵن، لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە داوایانلێکراوە خانووەکانیان چۆڵبکەن، فەرهاد بایزیش بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازی ئەو هاوڵاتییانە بووەتە نوێنەریان، بەڵام لەلایەن کۆمپانیاکەوە سکاڵای لەسە تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share