سەرچاوەیەک: داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئامادە نییە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئامادە نییە و دابینکردنی پێویستی بە کاتە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئەوەی رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە بە سیستەمی پەیڕۆڵ نزیکە لەوەی تەواوبکرێت، بەڵام کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی لەم مانگەدا رووبەڕووی سەختی بووەتەوە.

وتیشی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داهاتی نانەوتی مانگی رابردوو لەناو مانگی شوباتدا خەرجکراوە، بۆیە دابینکردنی بڕی 120 ملیار دینار لەم هەفتەیەدا ئەستەمە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ئەستۆدەگرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لەئەستۆگرتنی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی دا، هەروەها…
Total
0
Share