منداڵێک لە بەنداوی دێوانە خنکا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێک لە بەنداوی دێوانە خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی دەرنەهێنراوەتەوە.

كەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێك کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوی دێوانە لە نزیک دەربەندیخان و خنکاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “منداڵەکە بە رەگەز عەرەبە، تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانیی دەربەندیخان و بەشێک لە هاوڵاتییانی سنوورەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوایدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

لەدوای دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، سوورن لەسەر پێکهێنانی…
Total
0
Share