لیژنەی باڵای بینینی مانگ: رۆژی یەکشەممە چاودێری بینینی مانگ دەکەین

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سبەینێ بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبینەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “ئێوارەی 10ی ئازاری 2024، کاتژمێر 5:30 خولەک، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبینەوە”.

دەشڵێت، “لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەین و لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعیەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share