موفتییەكی داعش دەستگیركرا

پۆستی (موفتی داعش لە دیوانی دەعوا و مزگەوتەكان)ی لە ئەستۆدا بووە

لەمیانەی پڕۆسەیەكی هەواڵگریدا یەكێك لە موفتییەكانی ڕێكخراوی داعش لە بەغداد دەستگیركرا.

ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەمیانەی بەدواداچوونی بەردەوامدا، تیمەكانی ئاژانسی هەواڵگری توانییان “تیرۆرستێك” لە ناوچەی دۆرەی بەغداد بەپێی مادەی 4ی تیرۆر و بەهۆی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیربكەن.

ڕونیشیكردەوە، “تیرۆرستەكە لە كەرتی فوڕات لە پارێزگای ئەنبار پۆستی (موفتی داعش لە دیوانی دەعوا و مزگەوتەكان)ی لە ئەستۆدا بووە ئەوكاتەی پارێزگاكە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا بووە، دواتریش لەگەڵ خێزانە ئاوارەكاندا بەرەو بەغداد ئاوارەبووە و بەمەش لە چاوی هێزە ئەمنییەكان ونبووە”.

ئاژانسی هەواڵگری ئاماژەی بەوەشكرد كە لێدوانی تۆمەتبار وەرگیراوە و دەستبەسەركراوە بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەری.

دەستگیركراوەكەی داعش
بابەتی پێشتر

یەکێتیی مامۆستایان: پێمانوانییە لە 10ی مانگدا خوێندن دەستپێبکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی شەهیدان مینحەی هەزاران كەسی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانی چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كورسی و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا…
Total
0
Share