بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گیراوەتەبەر و یەكێك لەو هەنگاوانە زیادكردنی ئەو ناوەندانەی كە تایبەتن بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق سەردانێكی مەیدانی بۆ ژمارەیەك لە بانكەكان ئەنجامداوە كە دەستیان بە فرۆشتنی دراوی بیانی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ناوەندانەی تایبەتن بە فرۆشتنی دۆلار لە بانكەكان بۆ دوو هێندە زیاد بكرێن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بەهای دۆلار بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
Total
0
Share