عێراق چوارەم هاوردەکاری کاڵای تورکییە

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمدایە لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین کاڵای تورکییان هاوردەکردووە.

دەستەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەناردەی تورکیا بۆ مانگی تشرینی یەکەم، گەیشتووەتە 23 ملیار و 941 ملیۆن دۆلار، کە بە رێژەی 2% زیادیکردووە، هاوردەکردنیش گەیشتووەتە 31 ملیار و 521 ملیۆن دۆلار، کە بە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024، بە رێژەی 7.2% زیادیکردووە.

بەپێی ئامارەکە، ریزبەندیی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵا تورکییەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا، بەمشێوەیە:

1- ئەڵمانیا بە بەهای سێ ملیار و سێ ملیۆن دۆلار.

2- بەریتانیا بە بەهای ملیارێک و 423 ملیۆن دۆلار.

3- ئەمریکا بە بەهای ملیارێک و 409 ملیۆن دۆلار.

4- عێراق بە بەهای ملیارێک و 210 ملیۆن دۆلار.

5- ئیتاڵیا بە بەهای ملیارێک و 152 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
Total
0
Share