بایدن: دوای بەئەندامبوونی سوید ناتۆ لە جاران بەهێزترە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ناتۆ “لە جاران بەهێزترە” دوای ئەوەی سوید ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی بە دوو سەدە بەشدارنەبوونی لە هاوپەیمانییەتییەکان هێنا و پەیوەندی بە هاوپەیمانی ناتۆوە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیادا پێمان وابوو، ئەوروپا لاواز دەبێت و ناتۆش بەش بەش دەبێت، بەڵام ئێستا ناتۆ بەهێزتر بووە و یەکگرتوتر و بەئیرادەترە.

ئەمڕۆ سوید بە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بوون بە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بوو بە 32 هەمین ئەندام کە لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە واشنتۆن رادەستکرا، ئەمەش کۆتایی بە دوو سەدە لە نەبوونی هاوپەیمانییەتی بۆ وڵاتەکە هێنا.

ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە بۆ وڵاتێک کە تا ساڵی 2022 دەیویست لە رووی سەربازییەوە بێ لایەن بێت.

بە ئەندامبوونی سوید، دوای بە ئەندامبوونی فینلاند لە ساڵی رابردوودا، بەو مانایەیە کە هەموو وڵاتانی سەر دەریای باڵتیک جگە لە رووسیا، ئێستا ئەندامی ناتۆن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی تایوان و جێگرەکەی مووچەکانیان دەبەخشنە قوربانیانی بومەلەرزەکە

نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە و جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگەیان دەبەخشنە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە. نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

هاککەرە ئێرانییەکان هێرشیان كردووەتە سەر چەند ناوەندێكی بەرگری و ئەمنیی ئەمریكا و ئیسرائیل

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد، هاککەرەکانی پەیوەست بە ئێران توانیویانە سەرکەوتووبن لە هاککردنی ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە تەکنەلۆژیای بەرگری لە…
Total
0
Share