ژنێکی بە نەتەوە عەرەب کە خۆی بە پزیشکی پێست و جوانکاری ناساندبوو لە کاتی ئەنجامدانی خولێکی جوانکاری لە شاری هەولێر دەستگیرکرا.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 6ی ئازاری 2024 دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە لایەن ئەندامانی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای پزیشکان/لقی هەولێر بە هەماهەنگیی بەشی پشکنین و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و هاوکاری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خولێکی جوانکاری پزیشکی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر راگیرا.
لە راگەیەندراوەکەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی هەولێر-دا هاتووە، خولەکە لە لایەن ژنێکی بە نەتەوە عەرەبەوە وتراوەتەوە کە خۆی وەکو پزیشکی جوانکاری ناساندبوو، ئەو ژنە دەستگیرکراو رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.