وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان لە یەدەگەکانە بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتووش هەمان مافیان هەبێت.
لە نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمدا کە واژۆی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حكومهتى ههرێمی لەسەرە، هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان بڕیاردراوه، ئەوکەسانەی لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتووش واته ساڵى 2025، هەمان مافیان دەبێت.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، “ئەو بڕیارە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت “.